ئێمه کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و خه‌ڵکی دڵسۆزی شاری که‌رکوکین، هه‌وڵئه‌ده‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی بارودۆخی شاری که‌رکوك به‌بێ سڵکردنه‌وه ، ڕاسته‌یه‌کان وه‌کوو خۆی.
له دێرزه‌مانه‌وه شاری که‌رکوك ده‌چه‌وسێنرێته‌وه ، هه‌ر له ته‌تریك کردنییه‌وه له لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه و کوشتن و ئاواره‌کردنی کورد و دوای به‌زۆر سه‌پاندنی عێراق به‌سه‌رمانه‌وه و ته‌عریب و ته‌هجیر و داگیرکردنی زه‌وی به‌پیت و به‌رووبومی خوارووی که‌رکوك و هه‌تا ئه‌نفال و دوای ڕوخانی صه‌دام حوسێنیش، هێشتا دوژمنامی مرۆڤایه‌تی و دز و گه‌نده‌ڵی خۆماڵیش واز له شاری که‌رکوك ناهێنن تاوه‌کوو برینه‌کانی ساڕ‌ێژ بێته‌وه، سه‌دان برینی تری تێده‌که‌ن، به بازرگانی کردن به چاره‌نووسی که‌رکوك و کوردستانه‌وه.
ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ :
١- بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ وباس و ڕاپۆرت وبابه‌تی زانستیانه له سه‌رپارێزگای که‌رکوك که سنووره‌که‌ی له ئاوه‌وه بۆ ئاو و له شاخه‌وه بۆ شاخه.
٢- بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌کسانی له ماف و ئه‌ركی هاووڵاتی که‌رکوك له نێوان کورد و هه‌موو که‌مه‌نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌کانی تردا.
٣- پشتگیری کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌موو لایه‌نێك که داکۆکی بکات له مافی دانیشوانی شاری که‌رکوك و خه‌بات بکه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان .
٤- بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌موو که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی شاری که‌رکوك به‌بێ جیاوازی، بۆ داکۆکی کردن له مافه ڕاسته‌قینه‌کانیان .
٥- بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌كسانی له سه‌ر بنه‌مای که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو له هه‌موو بووره‌کانی کار و پۆست و وه‌زیفه حكومه‌تیه‌کان دا، به بێ گوێدانه جیاوازی ئینتیمای حیزبی، دینی، مه‌زه‌بی و، ره‌چه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌شیره‌تی .
٦- بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌کسانی ژن و پیاو ، بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر پێشێلکاریه‌ك که دژی ژنان ئه‌نجام ئه‌درێ.
٧- بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پشتیوانی و داکۆکی کردن له مافی مرۆڤ به‌بێ جیاوازی.
٨- بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ووڵات پارێزی و به‌وه‌فایی بۆ خاك و میلله‌ت ، و ڕیسواکردنی دز و گه‌نده‌ڵ و خۆفرۆش و تاوانبارانی ئه‌نفال و کۆمه‌ڵ کوژه‌کان.
٩- بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قبووڵ کردن و لێبو‌ردن و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشیانه وچاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه‌یه‌ك به ڕێگه‌ی یاسایی و ئاشتیانه.
١٠- بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستی ، ته‌نها ڕاستی ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت ، ته‌نها به‌پشتیوانی ئێوه‌و مرۆڤی ڕاستگۆ ئه‌و ئامانجه دێته دی.
په‌یامی ئێمه گێڕانه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه ، به تاڵ و شیرینیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تی و شارستانی دوور له زمانی ته‌شهیر و گێڕانه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان وه‌کوو خۆی .


