به رفاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت
به رفاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان پێمان ده‌ڵێن " نایه‌ڵین قه‌ڵه‌می بوێری نوێ له‌م هه‌رێمه ته‌مه‌ن درێژ بێ"
سه‌رده‌شت
زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌نووسن
ئه‌وانه‌ی پێنوس ده‌گرن
ده‌زانی..........
ئه‌وانه هه‌ر یه‌ک به ره‌نگێ ده‌نوسێ
سه‌وز ، زه‌رد ، سۆر
ره‌ش ، سپی ، مۆر
هه‌موو ره‌نگه‌کانی کۆڵکه زیڕینه‌ی دوای بارانی زۆر
به‌ڵام...........
ئه‌و ره‌نگه‌ی تۆ پێت ده‌نوسی
جگه له ره‌نگی مه‌ره‌که‌به‌که‌ی نێو قه‌ڵه‌می سۆرانی که‌رکوکم
له هیچ ره‌نگێکی تر ناچوو
ره‌نگێ تازه ، ره‌نگی سبه‌ی ، ره‌نگی بیری نه‌وه‌ی نوێ
ره‌نگی مه‌رهه‌می برینی قوڵ ، قوووووووڵی که‌رکوک و هه‌ولێر
دوو به دوو ئه‌و ره‌نگه‌تان نێونا بوێر.
له ئارامترین شاری هه‌رێمدا، له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا، له شارێکدا پڕ له هێزی ئاسایش و پۆلیس که ساڵانه ده‌یان ملیار دینار له بودجه‌ی ئه‌م وڵاته وه‌رده‌گرن. له جێگایه‌کی پیرۆزی مه‌عرفیدا به به‌رچاوی ده‌یان خوێندکار و خه‌ڵکه‌وه، له کاتێکی پڕ قه‌ڵه‌باڵغدا خویندکار و رۆژنامه‌نوس ( سه‌رده‌شت عوسمان ) ده‌ڕفێندرێ، دواتر ته‌رمه‌که‌ی له ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌دۆزرێته. ئه‌م جۆره روحکێشانه پرسیارێكی جدی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دروست ده‌كات، که پرسیاری هه‌موو تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه‌یه. له‌م جۆره روداوانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم لێی به‌رپرسیارن، ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، چونكه پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه.
ئه‌م کرده‌ویه وا ده‌گه‌یه‌نێ که هه‌ڕه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نوسان و خاوه‌ن قه‌له‌مه بوێره‌کان به قۆناغێكی پڕ مه‌ترسی گه‌یشتووه. گه‌یشتۆته راده‌یه‌ک چیتر ناتواندرێت قبوڵ بکرێت و بێده‌نگی لێبکرێت. بۆیه هه‌ر خه‌مساردییه‌ک له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره مه‌ترسیداره ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه.
ده‌بێ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم له‌وه بگه‌ن که تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان درێژه‌دانه به‌و کوشتنه جه‌سته‌ییه‌ی له هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه بوێره‌کان ده‌کرێت. پێویسته ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه پێداچونه‌وه بکات به هه‌موو ئه‌و ئامۆژگاری، ناره‌زایی، ره‌خنه و ئاگادارکردنه‌وانه‌ی رۆشنبیران، ده‌بێ بشزانن پشتگوێخستنیان چه‌ند زیان به‌خشبووه.
به‌م بۆنه‌وه دوای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ که‌سوکاری کاکه سه‌رده‌شت و یه‌که یه‌که‌ی خویندکارانی زانکۆی سلاح ا‌لدین و هه‌موو رۆژنامه‌نوسان، پێشنیار ده‌که‌م:
1- سازکردنی رێپێوانێکی سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو هه‌رێمی کوردستان؛
2- هه‌موو رۆژانامه و گۆڤاره‌کان ژماره‌یه‌ک ته‌رخان بکه‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی دژ به رۆژنامه‌نوسان و هه‌موو تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه کراوه؛
3- فشاری ته‌واو بخرێته سه‌ر حکومه‌ت و داووده‌زگا به‌رپرسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ده‌ستبه‌کاربن.
مه‌لا فرمان
که‌رکوک، 6-5-2010